بۆ بەڕێز / خانەوادەی هاوڕێی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرینی حزبمان ( عبدالقادر عبدالڵە مورتکەیی )
بابەت / پرسەنامە
بەناوی سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حزبمان لە كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی كوردستان ,پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو و پێشمەرگەی دێرینی حزبمان هاوڕێ ( عبدالقادر عبدالڵە مورتکەیی ) کۆچی ، بەڕێزیان لەناخەوە دڵگرانی کردین ئومێدەوارین ئەمە دوا ناخۆشی و کۆستی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان بێت ، دووبارە پرسەمان قبوڵ بفەرموون .
حزبی شیوعی كوردستان
كۆمیتەی پارێزگای هەولێر
7/9/2020