ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 9-1-2021 هاوڕێیان دكتۆر (كاوه محمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزب به‌یاوه‌ری ئومێد محەمەد صاڵح و هاوتا ره‌سول) ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوه‌ندی حزبمان، حزبی شیوعی كوردستان، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازیان كرد له شاندێكی ( اتحاد الشغیلە الكردستانی) رۆژئاوا، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان (محەمەد رەمەزان شیخی سكرتێری حزب و شلال حەسەن و عبدالعزیز ابو زید) ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی.
له‌دیداره‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی نێوان هه‌ردوولاو" له‌داهاتوودا كاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی له‌كاره نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كرایه‌وه. هه‌روه‌ها باس له بارودۆخی رۆژئاوا‌و ئاسته‌نگ و گرفته‌كان كرا.