ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 ڕۆژی ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ شاندێکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان سەردانی بارەگای حزبی شیوعی کوردستانیان کرد و لە دیدارێکدا باس هەلومەرجی سیاسی کوردستان و بارودۆخی پێشمەرگە دێرینەکان کرا.

شاندەکە لەلایەن هەریەک لە د. کاوە مەحموود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و هاوڕێ برایم سۆفی ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستانەوە پێشوازیان لێکرا. لە دیدارەکەدا باس لە هەلومەرجی سیاسی کوردستان و هەروەک بارودۆخ و گوزەرانی پێشمەرگە دێرینەکان کرا و پشتیوانی حزبی شیوعی کوردستان لە داخوازییەکانی پێشمەرگە دێرینەکان و دابینکردنی مافەکانیان لەڕێگەی دەرکردنی یاسای تایبەتمەندەوە دووپات کرایەوە.

چالاکی حزبی