ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی دووشەممە، 2021/1/25 لە هۆڵی ئازادی كۆمیتەی رێكخستنی كەلاری حزب ، ئێوارە كۆرێك رێكخرا بۆ سەرۆكی فراكسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی كوردستان كە تایبەت بوو بە كۆمەڵێك بابەتی پەیوەندار بە كاری پەرلەمانی و لێژنەكان و بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كە ژمارەیەكی بەرچاو لە هاورێیان و تێكۆشەرانی حزب لە سنوری كۆمیتەی محەلی گەرمیان ئامادەبوون

لە میانەی كۆرەكەدا بە وردی تیشك خرایە سەر تێكۆشان و قوربانیدانی هاورێیانی حزب لە خەباتی چینایەتی و نیشتیمانی دا وە ئاماژە بە رۆڵی فراكیسۆنی ئازادی لە پەرلەمانی كوردستان و هەڵوێستەكانی فراكسیۆن لە مەر داكۆكی كردن لە هەموو ئەو بابەتانەی كە پەیوەندیان بە ژیان و گوزەران و ئازادیەكانی هاوڵاتیانەوە هەیە

لە هەمان كاتدا تیشك خرایەسەر بارودۆخی ناو پەرلەمانی كوردستان و پێكهاتەكەی، لە تەوەرێكی تردا ئاماژە بەو زوڵم وستەم ناعەدالەتیەی بەرامبەر قوربانی دان و تێكۆشانی هاورێیان كرا ، هەر لەم ئێوارە كۆرەدا بەرچاوروونیەكی تەواو درا بە ئامادەبووان سەبارەت بە كۆمەڵێك بابەت كە جێگای پرسیار و مشتومر بوو

كۆرەكەدا بە كۆمەڵێك پرسیار و گفتوگۆ لەلایەن هاورێیانەوە دەربارەی كاری پەرلەمانی و هەڵوێستی فراكسیۆنی ئازادی لە بارەی ڕوداوەكان و ئەو بارودۆخەی كە هاتۆتە پێش كۆتایی هات و وەڵامی پێویست درانەوە.

May be an image of 10 people, including Hawri Krikar and people standing

May be an image of ‎‎‎11 people, including ‎بورهان ئەحمد‎ and ‎هاوڕێ پێشڕەو‎‎, people standing‎ and people sitting‎

May be an image of 15 people, including Kamaran Taib, people sitting and people standing

چالاکی حزبی