هاوڕێ کرێکار- گەرمیان
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2022/5/16، شاندێکی پارتی یەکێتی دیموکرات (( پەیەدە )) کە پێک هاتبوون لە، نوری ئەسعەد نوێنەری پەیەدە و دڵڤین ئەحمەد ئەندامــــی پەیوەندییە گـــشتیەکانــی نوێنەرایەتــی کۆنگرەی ستار لە هــــەرێمــی کــوردستــان و مرفان ئەحمەد ئەندامی پەیوەندییەکانی پەیەدە، لەگەڵ شاندێکی لقی گەرمیانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، سـەردانی بارەگای مەڵبەندی گەرمیانی حزبمان حزبی شیوعی کوردستان یان کردو لەلایەن هاوڕێيان، جەوهەر شکور سکرتێری مەڵبەند و هاوڕێیان کامران تەیب ، تاهیر محەمەد، فازڵ ئەحمەد ،کارگێرانی مەڵبەند و قیس ئەنوەر ئەندامی مەڵبەندی گەرمیان و برهان ئەحمەد، بەرپرسی مەکتەی عەسکەری مەڵبەندی گەرمیانی حزبی شیوعی کوردستان، پێشوازیان لە وەفدی میوان کرد و لە دانیشتنێکی دۆستانەدا باسی دۆخی کوردستان بەگشتــی و پەیوەندی و هاریکاری نێوان پارچــەکانی کوردستان و هێزە سیاسیەکان کــرا.