هاوڕێ کرێکار
ئەمڕۆ،شاندێکی یانەی وەرزشی کفری، سەردانی ڕێکخستنی کفری حزبی شیوعی کوردستانیان کرد و لەلایەن هاوڕێ هوشیار فاتیح بەرپرسی ڕێکخستن و بەشێک لەئەندامانی لیژنەی قەزا، بەگەرمی پێشوازی لەشاندی میوان کرا.
شاندی میوان، بەمەبەستی گەیاندنی سوپاس و پێزانینی یانەی کفری بۆ مەڵبەندی گەرمیان و ڕێکخستنی کفری،کە لەماوەی ڕابردوودا لە ڕووی مادییەوە هاوکاری یانەی کفریان کردووە.