ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

زاناخالید - ڕێگای کوردستان

 لە شاری هەولێر سێ لایەنی چەپی كوردستانی خۆپیشاندانێكی فروانیان ئەنجامدا لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان.

ئەمڕۆ شەممە، 2022/10/1 لێژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان، کە پێکهاتوون لە  حزبی شیوعی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە شاری هەولێر دژ بە موشەک بارانکردنی کوردانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەبەردەم بارەگای UN لەهەولێر گردبوونەوەیەکی ئەنجامدا.

لە گردبوونەوەکە بەیاننامەیەک لە لایەن هاوڕێ كوردۆ ساڵح ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی كوردستان خوێندراوە بۆ ڕای گشتی و ئامادەبووان و دواتر ئاڕاستەی UN کرا و تێدا داواکرا ھەڵویستی جدییان ھەبێت بۆ ڕێگریکردن لە کۆماری ئیسلامی ئێران و لە ئاستی ئەم جۆرەکاران بێدەنگ نەبن و سنورێک بۆ ھێرش و پەلامارەکانی ئێران و تورکیا بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان دابنێن .

خۆپیشاندانەكە بەبەشداری ژماریەكی زۆر لە لایەنگرانی هەرسێ حزب بەڕێوەچوو تیایدا، چەند دروشم بەرزكرابوونەوە كە ئاماژەبوون بۆ وەستانی ئەو هێرشەناڕەوایانەی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر حزبە كورددییەكانی رۆژهەڵاتی لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان ئەنجامی دەدات.

هەروەها دواتر نوێنەرانی هەرسێ حزب چوونە ناو بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان و لەگەڵ بەرپرسانی بارەگاكە كۆبونەوە داوایان كرد كە پێویستە ئەو هێرشانەی تۆپخانەكانی ئێران رابگیرێت كە ناوە ناوە بەبیانووی جۆراوجۆر خاكی هەرێمی كوردستان دەبەزێنن و بۆردوومانی دەكەن.

لە گردبوونەوەکەدا رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکوانان و خەڵکی سەربەخۆ بەشداربوون و وەڵامدانەوەیان بۆ بانگەوازی لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستانی جێگای ڕێزو پێزانینە.

 No description available.

 No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

چالاکی حزبی