ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شه‌بیب

به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایكردن به‌ بۆنه‌ی 83 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی شیوعی عیراق و كوردستان، وه‌فدیكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگای كوردستان و قائیمقامی كه‌لار سه‌ردانی باره‌گای كومیته‌ی محه‌لی گه‌رمیان ده‌كه‌ن .

رۆژی چوارشەممە 5ی نیسانی 2017 هاوڕێ ئه‌حمه‌د مه‌جید به‌رپرسی كۆمیته‌ی محه‌لی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی محه‌لی گه‌رمیان، پیشوازییان له‌وه‌فدیكی هه‌ریمی گه‌رمیانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌لگای كوردستان وشه‌هاب ئه‌حمه‌د قائیمقامی قه‌زای كه‌لار كرد، له‌ لایه‌ن میوانانیشه‌وه‌ پیرۆزبای 83 ساله‌ی دامه‌زراندنی حزبی شیوعی عێراق و كوردستان له‌ هاورییانی كۆمیته‌ی محه‌لی گه‌رمیانی حزب كرا و باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نیوان هه‌ر سێ لا و دۆخی هه‌ریمی كوردستان كرا .