ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەوراز ئەحمەد

كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و كۆمیتەی ڕێكخستنی دەربەندیخانی حزبی شیوعی و كەسوكاری شەهیدان سەردانی گۆڕستانی مارچنیان كرد لەوێدا ئەو گۆڕستانە بەڕووی خانەوادەی شەهیداندا كرایەوە و 11 نەمام لە گۆڕستانەكەدا چێندرا وەك هێمایەك بۆ شەهیدانەی مارۆچن.

سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان ڕایگەیاند" لە سەرجەم ناوچەكانی كوردستان گۆڕستانی شەهیدانی شیوعیەكان بونیان هەیە , ئەوش دەرخەری ئەوەیە كە شیوعیەكان لە قوربانیدان و پاراستنی خاكی كوردستان هەمیشە پێشەنگ بووە.

كەس و كاری شەهیدانیش دڵخۆش بون بەوەی كە گۆڕی كەسوكارەكانیان لە یەك جێگادا كۆ كراوەتەوە و دەپارێزرێت.

لە 21 ی ئازاری ساڵی 1963 لە مارۆچن لە بناری بەمۆ لە شەڕێكی نا بەرامبەردا 11 پێشمەرگەی حزبی شیوعی شەهید كران.