ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هیوا عمر 

لە چوارچێوەی هەڵمەتی مامۆستا حەمەی مەلاكریم بۆ دامەزاراندنی كتیببخانە هەرەوەزییەكانی منداڵان، لەماوەی سێ رۆژی رابردوو لە شاری سلێمانی و قەزای خانەقین وگوندەكانی قەزای دۆكان وناحیەی سورداش وناوچەی قەرەداغ وئاواییەكانی بناری بەمۆ 14 كتێبخانە بە شێوەی هەرەوزی بۆمنداڵان دروستكرا .لەوبارەیەوە سەلام عەبدوڵا سەرپرشتیاری هەڵمەتی لێژنەی كاری هەرەوزی بە ماڵپەری رێگای كوردستانی راگەیاند: ئەم هەڵمەتە بە پاڵپشتی چەندین هاوڵاتی ورۆشنبیرو چالاكوانی چەپ بە خۆبەخشی ئەنجام دەدرێت . وتیشی : پەیامان لە رێگای كاری هەرەوزی رەتكردنەوەی سیاسەتی نیولیبرالی حكومەتی هەرێمە كە ئامانج لێ پەراوێزخستنی هاوڵاتیانە بە پێچەوانەوە بۆ گەرانەوەی ئیداردەو دسەڵات بۆ هاوڵاتیان كاری هەرەوزی باشترین وەڵامە .

هەرەوەها سلام وتیشی لە ماوەی رابردوو بە شێوەی هەرەوزی دەستمانكردوە بە درەستكردنی قوتابخانەیەكی نۆ پۆڵی لە سنوری خانەقین،سەڵام عبداللە داواكاربوو لە پارتە چەپەكان وچالاكوانان رێكخراوە وكەسایەتییەكان بەیەكەوە كاری هەرەوزی ئەنجام بدەن بۆخزمەتكردنی هاوڵاتیان ورەتكردنەوەی سیاسەتی بازاری ئازاد وبرسیكردنی هاوڵاتیان لەلایەن حكومەتی هەرێم ناوەند.