ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حكومەتی راستگەرای ماكری لە ئەرجەنتین لە مانگی رابردوودا 61 هەزار كرێكاری لەسەر كار دەركردووە، 11 ملیۆن و 143 هەزار كرێكاری ئەرجەنتینی پەیوەست بوونە بە مانگرتنە كرێكارییەكانەوە .

لە روسیا یادی تێزە بەناوبانگەكەی لینین كرایەوە، كە لە 177ی نیسان پێشكەش بە ئەندامانی شۆرا لە بەلشەفیك و مەنشەفیكەكانی كرد لە شاری پترسگراد.

پەرلەمانتارانی پارتی چەپی ئەڵمانیا: ژینگەی راپرسییەكەی توركیا وەك هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا بوو لە 5ی ئازاری 1933 كە هاوتا بوو لە گەڵ دەستگیركردنی پەرلەمانتارانی شیوعی و هاتنە سەر حوكمی هیتلەر.

بە پێی راپرسییەكە پارتی كرێكاران(ماركسی) لە هەرێمی ئەلۆنیا(فەرەنسی) رێژەی 20،55%ی دەنگەكان بەدەست دەهێنێت كە لە هەڵبژاردنی پێشو تەنها 5،5%ی دەنگەكانی هێنابوەوە، لەلایەكی دیكەوە پارتی كرێكاران لە هەرێمی برۆكسل دەتوانێت 14،11%ی دەنگەكان بەدەست بهێنێت كە لە هەڵبژاردنی پێشو لە ساڵی 2014 تەنها 3،8%ی دەنگەكانی هێنابوو.

بە پێی راپرسییەكان پارتی كرێكارانی بەلجیكا لە هەرێمی فلاندەر رێژەی دەنگەكانی لە 2،8%ەوە بەرز دەكاتەوە بۆ 5،5%ی دەنگەكان.

رۆژی چوارشەممە 1200 پارتی چەپگەرا لە سەرتاسەری جیهان خۆپیشاندانی نێونەتەوەیی ئەنجام دەدەن بۆ پشتیوانی لە فەنزوێلا.

لە سەرتاسەری جیهانی ئامادەكاری گەورە دەكرێت بۆ 1ی ئایار بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان و گردبونەوە لە هەزاران شاری گەورەی جیهان

چەپ وكرێكاری