ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەرەی گەلی چەپگەرای تونسی داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات.

10 گەنجی بە رەچەڵەك ئەفریقی لە مۆریتانیا بە تاوانی نەبوونی ئیجازەی خۆپیشاندان ئەمرۆ دادگایی دەكرێن.

بە بەشداری فاشیستەكان حكومەتی بولگاری پێك هات و لە یەنایری 2018 سەرۆكایەتی یەكێتی ئەوروپا دەكەن.

حیزبی شیوعی سویزلاند بە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتییەكی نوێ كۆنگرەی خۆی كۆتایی پێ هێنا.

بە پێی راپرسی دەزگای هارڤارد هاریس بیرنی ساندەرزكاندیدی سۆسیالستخواز بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار بە هێنانی 57% جەماوەریترین سیاسەتمەداری ئەمەریكایە.

هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئەلبانیا لە پەرلەمان شكستی هێنا، بەهۆی بەشدارینەكردنی ئۆپۆزسیۆنی راستگەراوە.

پارتی سۆسیالستی ئەلبانیا(شیوعی پێشو) خاوەند 84 كورسی پەرلەمانە لە كۆی 140 كورسی پەرلەمان.

راستگەراكانی پارتی دیموكراتی ئەلبانیا لە ترسی شكستی زیاتر،دەیانەوێت هەڵبژاردنی 18ی یۆنی ئەمساڵ بایكۆت بكەن.

حكومەتی توركیا پەرلەمانتاری پارتی چەپی ئەڵمانیا ئەندریۆ هۆنیكۆ بە هاوسۆزی لە گەڵ پارتی كرێكاران تۆمەتبار دەكات كە ناوبراو چاودێری راپرسییەكەی توركیای كردبوو.

بە پێی راپرسییەكانی پەیمانگای ئامنێد لە ئێستادا هەڵبژاردن لە ئەڵمانیا بكرێت، ئەوا پارتی چەپی ئەڵمانیا بە هێنانی 9%ی دەنگەكان دەبێتە سێیەم پارتی وڵات.

بە پێی دواین راپرسییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری فەرەنسا، میلنشۆن كاندیدی شیوعیی و چەپەكان بە هێنانی 19،5%ی دەنگەكان لە ریز بەندی سێیەمدایە.

تەواوی حیزب و لایەنە سەرمایەدارییەكانی فەرەنسا هێرشی راگەیاندنیان بۆ سەر میلنشۆن كاندیدی شیوعیی و چەپەكان دەستپێكردووە.

لە سەرتاسەری روسیا ئامادەكاری دەكرێت بۆ یادی 147 ساڵەی لە دایك بوونی فلادمیر لینین.

لینینی مەزن سەركردەی یەكەم شۆرشی كرێكاران و جوتیاران لە 22ی ئەبرێلی 1870 لە شارۆچكەی سیمبریسك لە روسیا لە دایك بووە.

 

چەپ وكرێكاری