هۆشه‌نگ كه‌ریم
لینین مۆرینۆی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئیكوادۆر له میانه‌ی وتاری ده‌ستبه‌كاربوونیدا له رۆژی شه‌ممه‌ی 22-4-2017 دا سوپاسی خه‌ڵكی ئیكوادۆری كردوو وتی : سوپاسی خه‌ڵكی هه‌ژار و كرێكارانی وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م كه بێ ئومێد نه‌بوون و ده‌نگیان پێدام هه‌تا خزمه‌تیان بكه‌م.
هه‌روه‌ها سوپاسی رافایل كوریای سه‌رۆكی ماوه ته‌واوبووی وڵاته‌كه‌ی كرد بۆ ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی كرد له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا به تایبه‌تی له‌بواری دروستكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ هاووڵاتیان و كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌و زانكۆ‌و پرد‌و رێگاوبانه‌كان .
لینین وتی: كۆسپی زۆرمان له‌به‌رده‌مه بۆ پێشكه‌وتنی زیاتر و باشتر به‌ڵام با هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین و چی باش بێت ئه‌وه ده‌كه‌ین له پێناو وڵات و هاووڵاتیانمان .
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی پێشووی وڵاتی به كه‌سێكی راستگۆ و زیره‌ك ناوبرد.
شایانی باسه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵات له 2 ی نیسانی ئه‌مساڵ لینین مۆرینۆی كاندیدی سۆسیالیسته‌كانی ئیكوادۆر رێژه‌ی 51.15% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناو به سه‌رۆكی وڵات هه‌ڵبژێردرا.