هۆشه‌نگ كه‌ریم
هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌رایی له هه‌رێمه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌ڵبژاردنی (په‌رله‌مان) ده‌ستی پێكردووه‌و بڕیاره هه‌ڵبژاردنی گشتی له ئه‌یلولی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.
ده‌نگده‌ران له‌ناو بانگه‌شه‌یه‌كی تووندی پارته‌كان به‌ره‌و سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌ڕۆن و تووندترین ركه‌به‌ری له نێوان سۆسیال دیموكرات و پارێزگارهكانه، به‌ره‌ی چه‌پ و ماركسی و ژینگه‌پارێزان به‌شێكی گرنگن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، یه‌كێك له‌و حزبانه‌ی به‌شداری ده‌كات (پارتی گه‌لی ئه‌ڵمانیا) یه‌و حزبێكی ماركسی – لینینی یه‌و ساڵی 1982 له‌لایه‌ن یه‌كێتی كرێكارنی شیوعی یه‌وه دامه‌زرێنراوه .
یه‌كێكه له‌و پارتانه‌ی پێشوازی له وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران و ره‌خساندنی هه‌لی كار و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان ده‌كات له‌و وڵاته‌و ته‌واوی ئه‌وروپادا .
پارتی گه‌لی ئه‌ڵمانیا له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا داوای ئازادی بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و فه‌له‌ستین ده‌كات و پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌و خواسته ره‌وایه‌ی هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و فه‌له‌ستین دووپات ده‌كاته‌وه و به مافێكی سروشتی زه‌وتكراوی هه‌ردوو گه‌لی ناوده‌بات .