ململانێی پارتی كرێكارانی بەریتانیا لەهەڵبژاردنەكاندا بەدروشمی “بۆ (بەریتانیایەكی دادپەروارانەتر) بو. ئەم پارتە بەسەرۆكایەتی جێرمی بێرنارد كۆربینە، كە ركابەری سەرەكی دەسەڵاتە، كۆربین لەوكاتەوەی سەرۆكی پارتی كرێكارانە لەیەكەم روبەڕوبونەوەی لەگەڵ پارێزگارەكاندا، لەكامپەینی راپرسی٢٠١٦دا نەیتوانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت. جێرمی كۆربین لەساڵی١٩٤٩ لەدایك بوە. لەساڵی ١٩٨٣وە، وەك ئەندام پارلەمان لەناو پارلەماندا بە بەردەوامی بونی هەبوە. ئەو زیاتر وەك كەسێكی چالاكوان لەڕابردودا دەركەوتوە. كۆربین بەچالاكوانێكی ئەنتی جەنگو چەكی ناوەكی ناسراوە، لایەنگری یاسای ناجەنگی دەرەكی بوە لەدەرەوةی بەریتانیا. هەروەها تائەوكاتەی وەك سەرۆكی پارتی كرێكاران هەڵبژێردرا، ئەندامی گروپی سۆشیال دیموكرات بو، كە دژی هەڵمەتی جەنگی دەوەستانەوە.
لە دواهەمین هەڵبژاردنیش كە پاشنیوه‌ڕۆی 9-6-2017، ئەنجامدرا بؤ 650 كورسی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، پارتی پارێزگاران 318 كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌و له پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌و دوای ئه‌و پارتی كرێكاران 261 كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌و له پله‌ی دووه‌مدایه، هه‌روه‌ها له‌دوای ئه‌وان پارتی نیشتمانی سكۆتله‌ندی دێت كه 35 كوسی به‌ده‌ستهێناوه‌و پارتی لیبراڵً دیموكرات 12 كورسی و پارتی یه‌كێتی دیموكرات 10 كورسی و پارتی سه‌وز یه‌ك كورسی به‌ده‌ستێناوه، پارتی سه‌ربه‌خۆش هیچ كورسییه‌كی به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
شایەنی باسە، پێكهێنانی حكومه‌ت پێویستی به 326 كورسییه، بۆیه به‌پێی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ پارتێكی به‌ریتانیا به‌ته‌نها ناتوانێت حكومه‌ت پێكبهێنێت، ته‌نها به هاوپه‌یمانی نه‌بێت.
سەرۆكی پارتی كرێكاران، خۆی بەدۆستێكی نزیك لەكورد نیشان دەدات. تەنانەت بەشداری چەندین كۆڕ‌و كۆبونەوەو ئاهەنگی نەورۆزی كوردانی كردوە لەبەریتانیادا، جگە لەپێشكەشكردنی وتاری پشتگیری لەكەیسی كورد‌و بەرزنرخاندنی قارەمانیەتی بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی. بەپێی قسەو لێدوانەكانی بێت، جێرمی كۆربین لەنێو سەركردە بەریتانیەكاندا زۆرترین ئاگایی‌و شارەزایی لەمەڕ پرسی كورد هەیە.