ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

12000كرێكاری فۆڵكس فارگۆن لە سلۆفاكیا دەستیان دایە مانگرتن و داوای زیادكردنی موچەكانیان بە رێژەی 16% دەكەن، ئەم مانگرتنە گەورەترین مانگرتنی كرێكارییە لە مێژوی سلۆفاكیا كە 5 رۆژە بەردەوامە.

گەریلا ماركسیستەكانی سوپای رزگاری نیشتمانی كۆڵۆمبیا ناسراو بە ئالن دوو رۆژنامەنوسە هۆڵەندییەكەیان ئازاد كرد.

چەك دانانی گەریلا ماركسیستەكانی فارك لە كۆڵۆمبیا كۆتایی پێ هات، فارك لە ئێستادا خاوەند 20 هەزار ئەندامەو چاوەڕوان دەكرێت بگۆڕێت بۆ پارتێكی سیاسی چەپی فەرمی.

قوتابیانی سریلانكا وەزارەتی تەندروستی داگیر دەكەن و داوا دەكان 6%ی بودجە بۆ كەرتی پەروەردە تەرخان بكرێت.

كازۆ شی سكرتێری حیزبی شیوعی یابانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی شاری تۆكیۆی دەست پێكرد، بڕیار وایە 2ی تەموز هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شاری مەزنی تۆكیۆ بەڕێوە بچێت، حیزبی شیوعی یابانی دووەم هێزی شاری تۆكیۆیە و 14 ئەندامی لە ئەنجومەنی شارەكە هەیە، حیزبی شیوعی ژاپۆنی لە 541 شارەوانی نوێنەری هەڵبژێردراوی هەیە ژمارەیان 2752 هەڵبژێردراوە.

حیزبی شیوعی لە ترانسنیستریا سەبارەت بە دابەزاندنی نرخی رۆبڵ بە رێژەی 40% بەیاننامەی ناڕەزایەتی دەرەكات، حیزبی شیوعی ترانسنیستریا دابەزاندنی نرخی رۆبڵ هێز كڕینی خانەنشیان و هەژاران كەم دەكاتەوە.

پارتی بەرەی گەلی سۆسیالستی لە لیتوانیا لە مانگی تەموز كۆنگرەی دامەزراندنەوەی دەبەستێت، پارتی بەرەی گەلی سۆسیالستی بیری نایەت لە كۆمەڵگاكەمان تەشەنەی كردووە.

پارتی چەپی یەكگرتوی ئستوانیا داوای دەرچونی وڵاتەكەی لە پەیمانی ناتۆ دەكات.

ببە پێی دوا راپرسی دەزگای یۆگۆف جیمی كۆربین باشترە لە مای بۆ پۆستی سەرەك وەزیرانی بەریتانیا، بە پێی راپرسییەكە 35% پێیان وایە كۆربین باشترە،34%یش مای سەرەك وەزیرانی ئێستایان پێ باشترە، 30%یش هێشتا خۆیان یەكلا نەكردۆتەوە.

7 و 8ی تەموز لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا لوتكەی وڵاتانی 20 دەبەسترێت.

پێشبینی دەكرێت 7000 نەیاری سستەمی سەرمایەداری خۆپیشاندان دژ بە كۆنگرەكە بكەن.

پكك بە نیازە خۆپیشاندانی مەزن دژ بە بەشداری ئەردۆگان لە لوتكەی 20 بە هاوكاری چەپگەراكان رێك بخات.

حكومەتی میسری دەیەوێت 15 پارتی سیاسی هەڵوەشێنێتەوە كە لەسەر بنچینەی ئاینی دامەزراون.

پاش پەلامارەكەی داعش لە تاران لە رۆژهەڵاتی كوردستان سەدان كەس تا ئێستا دەستگیر كراون.

قوتابیانی شیلی تا خوێندنی گشتی بە خۆڕایی بێ قەرز نەیاتە دی بەردەوام دەبین لە ناڕەزایەتییەكانمان.

كۆنگرەی نیشتمانی بەشداری گەلی ئۆرۆگوای دەستیپێكرد تا سبەی بەردەوام دەبێت.

كۆنگرەكە راوەستان لەسەر چەپ لە ئەمەریكای لاتین دەكات.

30 مانگ كرێكارانی بەرازیل دژ بە هەنگاوە نیولیبرالییەكانی حكومەتی راستگەرا خۆپیشاندانی سەرانسەری دەكەن.

كۆنگرەی گەلانی جیهان كە لە پۆلیڤیا بەسترا داوای جیهانێكی بێ دیوار دەكات.

ئەیان ئەنجۆس چالاكوانی ژینگەیی كۆمەڵایەتی كەنەدی : بێ سۆسیالیزم ژینگە ناپارێزرێت، سۆسیالیزمیش بێ پاراسستنی ژینگە نایاتە دی.

ئەیان ئەنجۆس : رەنگی سور نیشانەی شۆرشی سۆسیالستی و سەوزیش نیشانەی شۆڕشی ژینگەیی.

لە هیندستان لە دوای هاتنە سەر كاری حكومەتی راستگەرای هیندۆسی 12 كەس لە سەر گۆشتی مانگا كوژراون.

لە توركیا هەنگاو دەنرێت بۆ قەدەغە كردنی تیۆری گەشەكردنی داروین.

بەمەش توركیا دەبێتە دووەم وڵات لە جیهان تیۆری گەشەكردنی داروین قەدەغە دەكات.

سەرۆك چەپگەرای شیلی میشیل باشلێت داوای لێبوردن لە گەلی ئەلمابۆتشی دەكات.