ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

داواكاری گشتی بەرازیلی تۆمەتی گەندەڵی ئاراستەی میشال تامر سەرۆكی راستگەرای بەرازیلی كرد.

نەتەوە یەكگرتووەكان، گەریلا شیوعییەكانی فارك 7132 پارچە چەكیان تەسلیمیان كردووە و بەكار دەهێنرێن لە دروستكردنی 3 مۆنمێنت بۆ ئاشتی.

پۆلیس پەلاماری خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی شاری حسیمیە دەدەن و دەیانیان دەستگیر دەكەن.

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەلبانیا پارتی سۆسیالست(شیوعی پێشو) سەركەوتنێكی گەورەی تۆمار كرد و توانی 48،52%ی دەنگەكان بەدەست بهێنێت.

لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری مەنگۆلیا كاندیدی پارتی گەلی دیموكرات (شیوعی پێشوو) 30،30%ی دەنگەكان و كاندیدی پارتی دیموكراتی گەلی شۆڕشگێڕ (چەپگەرا) 30،13%ی دەنگەكانیان هێنایەوە.

لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی ئیتاڵیا لیستی چەپ توانی 7%ی دەنگەكان بەدەست بهێنێت، لە هەڵبژاردنی ئیتاڵیا پارتی دیموكرات (چەپی ناوەند) توانی 37،2%ی دەنگەكان بەدەست بهێنێت و ببێتە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكە.

265 پەرلەمانتاری ئەوروپی پێشێلی مافی مرۆڤ لە ئێران شەرمەزار دەكەن.

كۆنگرەی 15ی حیزبی شیوعی فەنزوێلی: ئامادەی هەموو جۆرە تێكۆشانێكین لە ناویاندا خەباتی چەكداری.

كۆنگرەی 15ی حیزبی شیوعی فەنزوێلی : نابێت سازش لەگەڵ هێزە راستگەراكان بكرێت.

رەفعەت سەعید : دەستور بڕیاردەری هەڵوەشاندنەوەی پارتی نوری سەلفییە.

 

#پێداچوونەوە: عەلی مەحمود