ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاژانسی هەواڵی دیجلە بڵاویكردەوە" كەئەنجومەنی پەرلەمانتارانی ئەوروپا، تایبەت گرووپی چەپەكان، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی گشتی هەدەپەی، بۆوەرگرتنی خەڵاتی ڤاكلاڤ هاڤیل یەكەم سەرۆك كۆماری چیك، تایبەت بە مافی مرۆڤ كاندیدكردووە.

دیجلە ئەوەشدەڵێت" سەڵاحەدین دەمیرتاش كە ئێستا لەزیندانی ئیدرنەدایە یەكێكە لە كاندیدەكان، بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ڤاكلاڤ هاڤیل یەكەم سەرۆك كۆماری چیك، تایبەت بە مافی مرۆڤ.

جێی باسە 29ی مانگی داهاتوو خەڵاتی ڤاكلاڤ هاڤیل سەرۆك كۆماری چیك، تایبەت بەمافی مرۆڤ، لە پەرلەمانی ئەوروپا گفتوگۆی لەسەردەكرێت، لەمانگی تشرینی یەكەمیشدا براوەی خەڵاتەكە دیاریدەكرێت. 

ئەمەو وەك ئاشكرایە ساڵی رابردوو خەڵاتی ڤاكلاڤ هاڤیل، درا بە نادیە موراد، كچە كوردی‌ ئێزیدی رزگاربووی دەستی داعش.