ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە 6 مانگی یەكەمی ئەمساڵ 600 كرێكاری بیناسازی لە شاری تاران لەسەر كارەكانیان گیانیان لە دەستداوە.

 

كرێكارانی بەریتانی داوای ئازادكردنی هەڵسوڕاوی كرێكاری رەزا شەهابی دەكەن.

 

گەریلا شیوعییەكانی فارك، پارتە سیاسییەكەیان راگەیاند، فارك كورتكراوە ناوی پارتە تازەكە دەبێت.

 

فارك ناوی ئەلتەرناتیفی هاوبەشی هێزە شۆڕشگێڕەكان.

 

فارك داوای لێبوردنی كرد.

 

فارك پشتیوانی هەر كاندێدێكی سەرۆك كۆماری دەكات كە رێكەوتنی ئاشتی گەریلا شیوعییەكان حكومەت قوڵ بكاتەوە.

 

فارك گردبونەوەیەكی جەماوەری گەورەی لە گۆرەپانی پۆلیفار لە شاری بۆگۆتای پایتەخت ئەنجامدا.

 

حیزبی شیوعی كۆڵۆمبی بەشداری گردبونەوە جەماوەرییەكەی فاركی كرد.

 

كۆنگرەی فارك سەركردایەتییەكی لە 111 كەس هەڵبژارد.

فارك بۆ دوو خولی داهاتوو لە هەریەكە پەرلەمان و ئەنجومەنی پیران 5 كورسی دەبێت.

 

18ی ئۆكتۆبەر حیزبی شیوعی چینی كۆنگرەی 19ی خۆی دەبەستێت.

 

كۆنگرە سەركردایەتییەكی نوێ بۆ خۆی هەڵەبژێرێت.

 

چین بڕیاری زیندانیكردن بۆ ماوەی 15 رۆژی دا بەسەر ئەوانەی گاڵتە بە سرودی نیشتمانی دەكەن.

 

سزاكە هاووڵاتیانی هۆنگ كۆنك و ماكاویش دەگرێتەوە.

 

58%ی هاووڵاتیانی فەرەنسی دژ بە هەمواركردنەوەی یاسای كارن كە ماكرۆن دەیەوێت ئەنجامی بدات.

 

ژنانی شیلی مافی لەبەرا بردنیان بەدەست هێنا.

 

هێزە راستگەراكان شیلی دژ بە مافی لە باربردنی ژنانن.

 

تا ئێستا 18 وڵات لە جیهان مافی لەبابردن قەدەغە دەكات.

 

لە كەتەلۆنیا 150 هەزار كرێكار لە 10 هەزار تعاونییە خۆیان رێك خستووە.

 

ئاشكرا كرا دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا لە پشت كودەتاكەی28ی حوزەیرانی ساڵی 2009ی هندۆراسەوە بووە.

 

لە كودەتاكە سەرۆكی چەپگەرای هندۆراس مانۆیل زولا لە دەسەڵات دور خرایەوە.

 

كریستینا فرناندیز سەرۆكی چەپگەرای پێشوی ئەرجەنتینی داوای لە گەلكرد پشتیوان لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی پارتەكەی بكەن بۆ پەرلەمانی وڵات.