ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نووسینی: پیتەر سینگەر*

وەرگێڕانی: گۆران عەبدوڵا

 

لەیادی 200 ساڵەی کارڵ مارکسدا لە 5ی ئایاری 1818 زیادەڕۆیی نابێت ئەگەر بڵێین پێشبینییەکانیان گۆڕی، تێۆرییەکانیان بێنرخکرد و بیروباوەڕیان کردە شتێکی بەسەرچوو. ئەی کەواتە بۆچی لە سەدەی بیست و یەکدا گرنگی پێدەدرێت؟

لە ساڵی 1949وە پاش سەرکەوتنی کۆمۆنیستەکانی چاینە(وڵاتی چین) لەشەڕی ناوخۆدا لەسەردەمی ماوتسی تۆنگەوە تا دەگاتە ڕوخانی دیواری بەرلین، 40 ساڵ پاشتر. گرنگیدان بە مارکس کارێکی بێوێنە بوو، لە هەر ١٠ کەسێدا چوار کەسی سەرگۆی ئەم زەوییە لە ژێر دەسەڵاتێکدا گوزەرانیان دەکرد کە بە خۆیان دەگوت مارکسی. لە زۆربەی وڵاتەکانی تریشدا مارکسیزم ئایدیۆلۆژیای باوی چەپەکان بوو. لە هەمان کاتدا سیاسەتی بەرەی ڕاست دادەڕێژرا لەسەر بنەمای دژایەتی کردنی مارکسیزم.

بەڵام لەگەڵ ڕوخانی کۆمۆنیزم لە یەکێتی سۆڤیەت و وڵاتە هاوڕێبازەکانی، کاریگەری مارکس کەمبووەوە.

لەیادی 200 ساڵەی مارکسدا کە دەکاتە 5ی ئایاری 1818، زیادەڕۆیی نابێت ئەگەر بڵێین پێشبینییەکانیان گۆڕی، تێۆرییەکانیان بێنرخکرد و بیروباوەڕیان کردە شتێکی بەسەرچوو. ئەی کەواتە بۆچی لە سەدەی بیست و یەکدا گرنگی پێدەدرێت؟

ناوبانگی مارکس زۆر بە خراپی ناشیرین کرا بە بۆنەی ئەو ڕژێمە سەرکوتکەرانەی کە ناویان لە خۆیان نابوو مارکسی، لەگەڵ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە مارکس ئەم دڕندایەتییەی قبوڵ دەکرد.

کۆمۆنیزم بەشێوەیەکی خراپ تا ئاستێکی زۆر هەرەسی هێنا، چونکە وەک ئەوەی کە کاریان پێکرد لە یەکێتی سۆڤیەت و چاینە لە سەردەمی ماوتسی تۆنگ، فەشەلیان هێنا لەوەی بتوانرێت ئاستی گوزەرانی خەڵک بگەیەنرێتە ئاستی گوزەرانی وڵاتە سەرمایەدارییەکان.

ئەم نائومێدییە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دیدگای مارکس نییە، چونکە مارکس ئەم وێنەیەی نەکێشاوە، وهیچ گرنگیدانێکی بە شێوە ژیانی کۆمەڵگەی کۆمۆنیستیش نیشان نەداوە. هەر بۆیە کۆمۆنیزم کێشەی قوڵی هەیە، و مارکس کورتی هێنابوو لە تێگەشتنی سروشتی بەشەر.

ئەمەیە بیرکردنەوەی مارکس، شتێک نییە بە ناوی سروشت و بایۆلۆجیەتی مرۆڤ لە سروشتدا. سەبارەت بە کرۆکی مرۆڤ لە تێزەکانی سەبارەت بە فیورباخ "کۆی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان" نووسینی: بەمشێوەیە ئەگەر بتەوێ پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بگۆڕیت، بۆ نموونە کۆمەڵگەیەک پەیوەندی کارو سەرمایەی تێدا نەمابێت ژیان زۆر جیاوازتر دەبێت لە کۆمەڵگەیەک لە ژێر سایەی پەیوەندییەکانی سەرمایەداریدا.

مارکس لە ڕێی خوێندنەوەوە نەگەیشتووەتە ئەم باوەڕە سەبارەت بە سروشتی مرۆڤ لە سیستمە ئابوورییە جیاوازەکاندا. بەڵکو کارکردی تیۆری هیگڵ بوو سەبارەت بە مێژوو. لە ڕوانگەی "هیگڵ"ەوە ئامانجی مێژوو، ئازادکردنی ڕۆحی مرۆڤە، ئەمە کاتێک ڕوودەدات کە هەمووان هەست بکەین ئێمە بەشێکین لە هۆشمەندییەکی گەردوونی. مارکس ئەم لێکدانەوە "ئایدیالیستانەی" گۆڕی بۆ لێکدانەوەیەکی "ماتریالیستییانە"، چونکە بزوێنەری هێزی مێژوو پێویستییە مادییەکانمانە، ئازادیش لە ڕێگەی خەباتی چینایەتییەوە ڕوودەدات.

چینی کرێکار هۆکاری ڕزگاری گشتییە لە جیهاندا، چونکە خاوەندارێتی تایبەتی ڕەت دەکاتەوەو لە جێگەیداخاوەندارێتی گشتی دادەمەزرێنێت.

ئەو دەمەی کرێکار بە کۆ ببێتە خاوەنی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان، مارکس بڕوای وابوو ئەو کاتە "بەرهەمهێنانی هەرەوەزی" بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەرانە زیاتر دەبێت لە بەرهەمهێنانی خاوەندارێتی تایبەتی.کەواتە کاری دابەشکردن بە شێوەیەکی زۆر، هیچ کێشەیەکی لەسەر نابێت. هەر بۆیە بە پێویستی نەزانیوە بچێتە وردەکارییەکانی چۆنیەتی دابەشکردنی داهات و کاڵاکانەوە.

ڕاستییەک، کاتێک مارکس پلاتفۆرمێکی پێشنیازکراوی خوێندەوە بۆ یەکگرتنی هەردوو پارتی سۆشیالیستی ئەڵمانی ئەم شێوە دەربڕینانەی  "دابەشکردنی دادپەروەرانە" و "مافی یەکسان"ی بە "ئاخافتنێکی بەسەرچووی قۆڕ" پێناسە کرد، چونکە ئەو داواکارییانە هیی سەردەمی نەبوونییە، بەڵام شۆڕش کۆتایی بەوە دێنێت.

یەکێتی سۆڤیەت وەکو ئەزموونێک سەلماندی کە وەلانانی خاوەندارێتی تایبەتی ئامرازەکانی وەبەرهێنان و جێگرتنەوەیان بە خاوەندارێتی گشتی نابێتە مایەی گۆڕینی خووڕەوشتی مرۆڤەکان. زۆربەی مرۆڤەکان لە جیاتی گرنگیدان بە بەرژەوەندی گشتی، لە هەوڵی وەدەستهێنانی بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی خۆیان بوون یان لە هەوڵی وەدەستهێنانی پلەوپایەبوون بۆ خۆیان و کەسە نزیکەکانیان. ئەمە ئەوە دەردەخات کەوا بەرهەمهێنان لە سیستەمی تایبەتدا بەرهەم زۆرتر وەدەردێنێت لە سیستەمی گشتی. دەکرێت ئەم دیاردەیەش ببینین لە مێژووی ئەو وڵاتە گەورەیەی کە تا ئێستاش دەستی بە مارکسیزمەوە گرتووە.

لەسەردەمی دەسەڵاتی ماوتسی تۆنگدا، زۆربەی چاینییەکان لە ژێر پلەی هەژاریدا گوزەرانیان دەکرد. ئابووری چاینە تەنیا پاش ساڵی 1978 گەشەی بەخۆیەوە بینی، ئەو کاتەی "دینگ شیاوپینگ" شوێنی ماوی گرتەوە.

لە وتەیەکیدا گوتی: "گرنگ نییە پشیلەکە ڕەشە یان سپی، گرنگ ئەوەیە مشک بگرێت". ڕێگەی دا بە دامەزراندنی کۆمپانیای تایبەت. لە کۆتایشدا ڕیفۆرمەکانی دینگ توانیان 800 ملیۆن کەس لە هەژاری ڕزگاربکات، لە هەمان کاتدا هۆکار بوو بۆ نایەکسانییەکی لە ڕادەبەدەر لە ڕووی داهاتەوە بەراورد بە زۆرێک لە وڵاتە ئەوروپییەکان و (زۆر زیاتریش لە ئەمریکا).

لەگەڵ ئەوەشدا چاینە تا ئێستا بانگەشەی ئەوە دەکات کەوا سۆشیالیزم بەپێی هەلومەرجی چاینە دادەمەزرێنێ. ئاسانیش نییە ببینین چ جۆرە سۆشیالیزمێک! با مارکس و ئابوورییەکەشی لەولاوە بوەستێت.

ئەگەر چاینە ئیتر لە ژێر کاریگەری فیکری مارکسدا نییە، دەتوانین ئەمە ببینین لە پەیوەند بە سیاسەتەوە، بەهەمان شێوەش ئابووری، لەڕاستیدا پەیوەندی پێوە نەماوە.

لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا کاریگەریفیکری مارکس هەردەمێنێت. تیۆری ماتریالیزمی مێژووییەکەی لە فۆرمە لاوازەکەیدا بووەتە بەشێک لە هزری ئێمە بۆ ئەو هێزانەی کە ئاراستەی کۆمەڵگە دیاریدەکەن. ناکرێت باوەڕ بەوە بێنین کەوا جارێکیان مارکس بەبێ مەبەست گوتی: ماشێنی ئاشی دەستی ئاماژەیە بۆ دەرەبەگایەتی و ماشێنی ئاشی هەڵمی ئاماژەیە بۆ سەرمایەداری. مارکس لە نووسینەکانی تریدا زۆر بە چڕوپڕی باس لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دەکات،هەروەک بە چ شێوەیەک کاریگەرییان لەسەر یەکتر هەیە.

 گرنگترین وەدەستهێنان و سوودمەندبوون لە ڕوانگەی مارکس بۆ مێژوو، ئەو دیدە نێگەتیڤانەیەتی بۆ گەشەی فیکر، ئاین و هەموو دەزگا سیاسییەکان کە سەربەخۆ نین لەو ئامرازانەی بۆ پێویستییەکانمان بەکاریان دێنین، و نە ئەو ستراکچەرە ئابوورییەی کە بەدەوری ئامرازەکان و بەرژەوەندییە مادییەکانماندا دروستیان دەکەین. ئەگەر ئەمە قسەیەکی ئاشکرایە، ئەوە لەبەرئەوەیە کە ئێمە لەم دیدگایە گەیشتووین. بەو هۆکارە ئێمە هەموومان مارکسین.

سەرچاوە:

https://www.weforum.org/agenda/2018/05/200-years-of-karl-marx

  • پیتەر سینگەر: مامۆستا لە زانکۆی پرینستۆن و ماڵبۆرن، لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. لە 2001وە نووسینەکانی لە ڕۆژنامەکان بڵاو دەکاتەوە.
  • 1