بەهۆی دواکەوتنی مووچە و دەرماڵەی کارەکانیان کرێکاران و كارمهندانی كارگەی چیمەنتۆی لەیلان له کەرکوک كۆبوونهوه و ناڕهزایهتییان دهبڕی.
ڕۆژی یەکشەممه 23ی مانگی كانوونی دووەمی 2018،، کرێکاران و كارمهندانی كارگەی چیمەنتۆی لەیلان له ناڕهزایهتیی به خەرج نهکردنی دەرماڵەی کارکردن و پێنهدانی مووچەکانیان لە کاتی خۆیدا، كۆبوونەوە. هاوکات ناڕازییان ڕایانگهیاندووه كه ئێمه خوازیاری ئهوهین كه چیدی موچەکانمان دوانەکەوێت و لەکاتی خۆیدا دابەش بکرێت، و حەقی کارکردنی زیادەشیان بۆ خەرج بکرێت. شایانی باسه، کارگەی چیمەنتۆی لەیلان پێشتر لە لایەن حکومەتەوە بەڕێوەدەبرا، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٨وە سپێردراوه بە وەبەرهێنەران و لەو کاتەوە کێشەی دواخرانی مووچەی كرێكاران هەیە.
ئەو كرێكاران داوای ئەوە دەكەن كە ئەو كارگەیەك لە وەبەرهێنەران وەربگیرێتەوە حكومەت بەڕێوەیی ببات بۆ ئەوەی لە كانی خۆیدا موچەكانمان بۆ خەرج بكرێت.