ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەپێی ڕۆژنامەكانی ئەمریكا، ئیدارەی وڵاتەكەیان لەكاتی گفتوگۆ لەسەر دانانی بەرپرسی یەكەمی دۆسییەی مافی مرۆڤ لە نەتەوەیەكگرتووەكان دژی ئەوە بوو كە (میشێل باشلێت) دابنرێت بۆ ئەو پۆستە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ناوبراو هەڵوێستی دژ بە وڵاتی ئیسرائیل توندە لەلایەك و لەولاشەوە لەگەڵ سەرۆكەكانی ئەمریكای لاتین ئەوانەی كە دژ بە سیاسەتی دەستێوەردانی ئەمریكان دەوەستنەوە. هەروەها بەهۆی ئەوەی كە ناوبراو بۆ دوو خوول لەسەر لیستی پارتی سۆسیالیستی چیللی سەرۆكی ئەو وڵاتە بووە.

شایەنی باسە دواجار باچلێت بە دەنگی زۆرینەی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بووە بەرپرسی یەكەمی مافی مرۆڤ لە نێو نەتەوەیەكگرتووەكان. ئەو كچی یەكێكە لەگەورەترین ژەنەراڵەكانی چیللی كە دژ بە كودەتای بینۆشێی دۆستی ئەمریكا وەستایەوە و باوكی بەهۆی سەرسەختی ڕەتكردنەوەی دەسەڵاتی كودەتاچی بینۆشێ لەزیندان گیانی لەدەستدا.

 

چەپ وكرێكاری