ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕۆژی چوارشەمی ڕابردوو هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی وڵاتی باشووری ئەفریقیا بەڕێوەچوو. چەپەکانی باشووری ئەفریقیا بەتایبەتی حزبی "جەنگاوەرانی ئازادی ئابووری" توانیان 10.7% دەنگەکان بەدەستبهێنن و بەوەش 44 کورسی پەرلەمانی ئەو وڵاتەیان بۆ خۆیان مسۆگەرکرد و بوونە سێیەم هێز.

ئەو حزبە لە ڕێگای گوتاری توند و پشتبەستن بە گەنجان توانیان ئەو ڕێژەیە دەستەبەر بکەن. ئەوان لە ڕێگای ئەو گوتارە توند و ڕەخنەئامێزانەوە توانیان ئەو دەنگانە بەدەستبهێنن. لە یەکێک لە کۆبوونەوەکانی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن سەرۆکی حزبەکە ڕای گەیاندبوو؛ (پۆلیس ئەگەر دەیەوێت تاوانبار و خوێنڕێژ دەستگیربکات، بابچێتە پەرلەمان، ئەوێ پڕە لەو جۆرە کەسانە)!

چەپ وكرێكاری