ئا . هۆشه‌نگ كه‌ریم
له‌میانه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ رای گشتی ناوخۆیی و جیهانیی ، حزبی شیوعی ڤه‌نزویللا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5 ی نیسانی 2017 رایگه‌یاند : به سووربوونمان له‌سه‌ر خۆڕاگری و به‌های شۆڕشگێڕانه‌مان شكست به هه‌موو پیلانه‌كانی ئیمپریالیزم و ده‌ست وپێوه‌نده‌كانیان له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه ده‌هێنین ، تازه‌ترین ئه‌ڵقه‌ی پیلانیان له دژمان بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردنه كه هه‌ڕه‌شه‌ی قه‌ده‌غه‌كردن له حزبی شیوعی ڤه‌نزویللا ده‌كات .
ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن ده‌یه‌وێت به به‌كارهێنانی یاسایه‌كی ساڵی 1965 ی سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی پۆلیسی و دژه كۆمۆنیزم ، كاروچالاكی حزب له وڵات‌دا قه‌ده‌غه‌بكات و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌رده‌می سه‌ركوتكردنی ئازادی و هه‌ڵسوڕانی كاری سیاسی شیوعیه‌كان.
ئێمه ئه‌وه به پیلانێكی ئاشكرای ده‌بینین له دژی حزب و داكۆكی كردن له مافی كرێكاران و به‌شخوراوان به‌گشتی و داوا له‌و چین و توێژانه ده‌كه‌ین بێنه مه‌یدان و داكۆكی له حزبه‌كه‌یان بكه‌ن .
شایانی باسه بڕیاره رۆژی 7 ی نیسان له ناوخۆی ڤه‌نزویللا و وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتین گردبوونه‌وه و رێپێوانی جه‌ماوه‌ری له دژی ئه‌و بڕیاره و پشتیوانی كردن له حزبی شیوعی ڤه‌نزویللا رێكبخرێت.