ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

عومەر ئیسماعیل

 

بمگەڕێنەوە لای

ساتە شێدارەکان

کە

پێکەنین کەوایەکی گوڵ گوڵی خەنەیی لەبەر بوو

کە نیگا

بە ماکسیەکی سەوزەوە

دەبوبە ماچ و

تیرێژی خۆسەویستی

بست بە بستی

نسێی هەناسەی بەسەر دەکردەوە

بم بەوە بەر باران

با لە ژێر

چەتری زڕە تویەکدا

خەم 

لە بسکتدا داچۆڕێنین

لەگەڵ

سێبەری ئێوارەدا

دەنک بە دەنکی جریوەی چۆلەکە

بکەینە بازن و

بە گەردانە

بەکاتدا هەڵگەڕێین و

گەنم بۆ تاریکی ڕوکەین

بم دەوە دەست خۆم

ئیتر نزا لە ئەشک و

ئەشک لە بیداری و

بیداری دەدەمەوە دەست بەفر

لەوێ 

دەبینەوە بە دوو باڵی پەپولویەک و

سێبەر لە ناشتنی خەتاکانی نەرگز دەگرین