ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی‌

 

1

ئه‌وكاته‌ی به‌سێبه‌ری یاده‌وه‌رییه‌كا،

پیاسه‌ ده‌كه‌م

روحم چاوه‌ڕوانه‌

ئینجانه‌ له‌قه‌دیا بڕوێ..!

-2-

شه‌پۆلی گیا به‌هار ونده‌كا،

چاوه‌ڕوانه‌ باخه‌وانێك

له‌ره‌یه‌ك رووناكی و

قومێك شنه‌ با،

بخاته‌ گیرفانی..!!

-3-

دارتویه‌ك ماسولكه‌كانی،

پڕده‌كا له‌خه‌یاڵ

چاوه‌ڕوانه‌،

چه‌پكێك بولبول

له‌ئه‌ندێشه‌یدا نغرۆكا..

-4-

ده‌چمه‌ خه‌ڵوه‌ت

خه‌و ده‌پلیشێنمه‌وه‌

ده‌سته‌كانم چاوه‌ڕوانه‌

قیژه‌ی كاتژمێره‌كه‌م،

بخاته‌ پێڵاوه‌كانی كۆڵان..!!