ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هونەرمەندی بەناوبانگی شانۆ و درامای کوردی عەلی نووری دوای نەخۆشی بۆ ماوەیەکی زۆر بەدەست نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەند عەلی نوری زیاتر لە ٥٠ ساڵ ئەزموونی هونەری هەبووە و لە ساڵانی ٧٠کاندا لەگەڵ تیپی نواندنی سلێمانی دەستی بە کاری هونەری کردووە و دیارترین ڕۆڵی مام سلێمان بوو لە درامای ژاڵەدا لە ساڵی ١٩٨٥دا.

ئەو هونەرمەندە لە زۆرینەی دراماکانی هونەرمەندی کۆچکردوو حسێن میسری ڕۆڵی بینیووە و ئەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی شاری سلێمانی، بەڵام ماوەی چەند ساڵێکە لەماڵەوە کەوتووە و نەخۆشبوو، توانای قسەکردن و جوڵەشی بە باشی نەمابوو.