ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

1 -

بە تار ژەن

هەرچی تالە ڤژی هەبوو

کردی بە ژێ

تا ئاوازێک بۆ عەشقت بژەنێت

ـ 2 ـ

ژنێک بوو

بەپەری 

هەموو شەوێ بێئاگای تۆ

دێت لەسەر جێگاکەت

بۆنی پرچ و سینەو هەناسەکانی

جێدەهێلێت

ـ 3 ـ

ژنێک بوو

بەوێنە کێش

رەنگەکان تێکەلاو بوون

ئەوەی لە تابلۆکە دەرکەوت

هەر لەپیاوە شێتەکەی نێو دلم

دەچێت ...

ـ Sh Havan ـ