ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بێكەس حەمە قادر

له‌ به‌دمه‌ستی خۆمدا

كێم هه‌یه‌ په‌نای بۆ به‌رم

گه‌ر تۆ نه‌بی؟

زۆر گرێدراوی ئه‌م زه‌مه‌نه‌ مه‌به‌

دڵێك هه‌یه‌ به‌ هه‌ناسه‌ شیعرت بۆ ده‌چڕێ..

تاوسی من زه‌مه‌نێكه‌

حه‌زی سبه‌ینێی من

بۆ ئومێدی تۆ له‌ڕوانه‌..!

بۆ هێنده‌ دووری

ئه‌ی نزیكی من

له‌ ته‌نیایی ئه‌و رۆحه‌

كێم هه‌یه‌ په‌نای بۆ به‌رم

گه‌ر تۆ نه‌بی

ئه‌ی ره‌نگاڵه‌ ئاوڕێ بۆ دوێنێ بده‌ره‌وه‌

ته‌نها ئومێدێ به‌ سبه‌ینێ ببه‌خشه‌