ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژ هەڵەبجەنیی

ئیلوت ده‌ڵێت/زمانی‌ شیعر پێویسته‌ له‌ئاستێكی‌ به‌رزدا بێت ..زمان بنه‌ڕه‌تی‌ سه‌ره‌كییه‌ له‌هه‌موو ده‌قێكدا ،به‌تایبه‌تی‌ ده‌قی‌ ئه‌ده‌بی‌.

ده‌قی‌ ئه‌ده‌بی‌ یان شیعر جۆرێكه‌ له‌هه‌ڵكۆڵین و كاركردن له‌نێو خودی‌ زماندا ... ‌كاتێكیش شیعر ده‌نووسین ده‌بێت زۆر ئاگادار بین له‌چڕ كردنه‌وه‌ی‌ زمان ..زمان تا چڕ بێت به‌های‌ ده‌قی‌ ئه‌ده‌بی‌ یان هه‌ر ژانرێكی‌ تری‌ ئه‌ده‌ب بێموایه‌ ده‌توانرێت پێی‌ بووترێ تێكستێكی‌ ئه‌ده‌بی‌ ...چونكه‌ زمانی‌ شیعر دووره‌ له‌درێژ دادری‌ِو ووشه‌ی‌ لاوه‌كی‌..زمانی‌ شیعر كۆپی‌ كردنی‌ واقیع نییه‌ ده‌بێت زۆر به‌وریای‌ ده‌ست بده‌ینه‌ ووشه‌و ڕسته‌ چونكه‌ زمانی‌ شیعر زمانی‌ گفتوو گۆو زمانی‌ باو نییه‌ ،به‌لكۆ زمانێكی‌ ڕه‌هایه‌و سنوری‌ بۆ نییه‌ .ئه‌گه‌ر من بمه‌وێت زمانی‌ شیعر له‌هایكۆیه‌كمدا ده‌ست نیشان بكه‌م ..ده‌ڵێم /هه‌نار نه‌زیفی‌ به‌ر بووه‌ ،چه‌قۆ چۆته‌ خولی‌ سه‌ربڕین 

به‌لام ئه‌گه‌ر به‌زمانی‌ گفتوو قسه‌ بكه‌م ده‌ڵێم هه‌نار به‌چه‌قۆ له‌ت ده‌كه‌ین ،كه‌ئه‌مه‌ دووره‌ له‌زمانی‌ شیعر و ڕۆژانه‌ به‌كاری‌ ده‌هێنین و ئه‌شكالێكی‌ تێدا نییه‌ ئه‌قڵ و ژیر بێژی‌ به‌زۆری‌ به‌كار ده‌هێنین بۆ گفتووگۆی‌ ڕۆژانه‌مان ...زمانی‌ شیعر وه‌ك ووتم هه‌ڵكۆڵین و داتاشین و شكاندن و هه‌ڵخلیسكانی‌ تێدایه‌ له‌گه‌ڵ چڕی‌ وه‌ك مه‌ولانا ده‌ڵێت له‌باره‌ی‌ چڕكردنی‌ زمانی‌ شیعر..ده‌ریایه‌ك ده‌بێت له‌گۆزه‌یه‌كدا جێی‌ بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بوو له‌باره‌ی‌ زمانی‌ شیعر هیوادارم ئه‌وانه‌ی‌ شیعر ده‌نووسن زۆر به‌ئامانه‌ته‌وه‌ ده‌ست بده‌نه‌ زمانی‌ شیعر .