ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

كتێبی ژنۆفۆبیای ئۆجەلان ، ڕەخنە لە "تێزەكانی ژنۆلۆژی" سەبارەت بە مەسەلەی ژن و سێكس و ئازادی لە ژێر چاپدایە ، نوسینی : ئاسۆ كمال كانونی دووەمی ٢٠١٨.

لەوبارەیەوە نوسەری كتێب بە ماڵپەری رێگای كوردستانی راگەیاند: ئەم كتێبە خوێندنەوەیەكی رەخنەگرانەیەو لە حەوت بەش پێكهاتوە بەشی یەكەم بۆچی "ژنۆلۆژی"؟ بەشی دووەم چ زانستێك لە "ژنۆلۆژی"دا هەیە؟بەشی سێیەم تێزی ژنی فریشتە و پیاوی دڕندە و تیۆری توندوتیژی ، بەشی چوارەم تێزی دوو ئابوری، ئابوری ژنی بەرهەم هێن و پیاوی تاڵانكەر ،بەشی پێنجەم مێژووی خێزان و مافی دایك و باوكسالاری ،بەشی شەشەم ژیانی سێكسی و عەشق، بەشی حەوتەم ئازادی ژن . 

چاپكردنەوە و بڵاوكردنەوەی ئازادە بۆ هەموو كەسێك ، بەم زوانە بڵاودەبێتەوە.