ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شیعر: نزار قبانی

و/بەیان كەریم ئەحمەد

 

چاوەکانت و

فرمێسکە ڕەشەکەی لەسەریا

دەبارێ بە ئاوازی پیانۆکەم

چاوەکانت وتوتن و مەیەکەم ،

لەگەڵ جامی دەیەم ،

کوێرایی چاوی بۆ ھێنام .

من لە جێی خۆم ھەڵگیرساوم ،

ئاگرم خۆی دەخواتوە ،

ئەی مانگەکەم ،

ئاخۆ دەتوانم پێت بڵێم ؛

تۆم خۆش ئەوێ ؟

خۆزیا لەتوانای من بایە ،

من لە دونیا ھیچ شک نابەم

جگە لەچاوت و خەمی خۆم .

لە بەندەر کەشتیەکانم دەگرین ،

لە کەنارا ھەپڕون دەبن ،

کۆچ بکەم بێی تۆ ؟

وەنەوشەکەم ؟

ئەی سایەی خودا

لە پێلوی چاوەکەم ؟

ئەی ھاوینە سەوزەکەم ،

ئەی ھەتاوەکەم ،

ئەی جوانترین ڕەنگەکانم ،

چۆن لێت بڕۆم و سەربوردەمان ،

جوانترە لە گەڕانەوەی نیسان ؟

جوانترە لەگوڵە گاردینیەک

بەقژی سیای ئیسپانیەک .

دڵدارە تاقانەکەم مەگری ،

فرمێسکت ناخم کوون دەکات ،

من لە دونیا ھیچ شک نابەم ،

جگە لە چاوەکانت و خەمی خۆم ،

من مرۆڤێکی بزر بووم ،

نازانم شوێنم

لەم ئەرزە ،

ڕێگاکەم بەھەڵەی بردووم !

ئادرێسم بزری کردووم !

مێژووەکەم ؟

من بێ مێژووم !

من بیرچوونی لە بیرچوونم !

من لەنگەری ئۆقرەنەگرتووم ،

برینێکم بە ڕوخساری مرۆڤ !

چییت پێ بدەم ؟

وەڵام بدە ،

پەشێویم ؟

ئیلحادیم ؟

دڵھەڵچونم ؟

من ھەزار جار تۆم خۆشم دەوێی

تۆ دوور بە لێم ،

لە ئاگرو لە دوکەڵم ،

من لە دونیا ھیچ شک نابەم

جگە لە چاوەکانت و خەمی خۆم ....

 

 

 

______________