ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەشێك لەمن ڕەگەڵ تۆكەوتوە

 

دەمێكە

 

سەراب لەدڵمدا چریكەی ئەوزەمەنە دەشكێنێ

 

شەوی باڵكرانەوەم نابود دەكات

 

ترسی تەسلیمبوون بەمردن

 

سانەوەی ئەوهاتنەوەم

 

دڵداری ژێر دەمی قەتێ كان

 

بڕینی سمێڵی چنارێكی ئەویندار

 

ترسم هەبوو

 

من جێبهێڵی و بەشەكەی دیكەم بمرێت

 

ترسم هەبوو

 

پەنجە بخەیتە سەرگەردنی نیگا

 

ترسم هەبوو

 

ژوان لەو لەتە ڕوحەی من بستێنیتەوەو

 

لەئازاردا پارەچەكەی دیكەم بچێنی

  • 1