ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەفتەیەكە هێندەی ساڵێك;

جامی مەستیم پڕ كردووە ، 

عیشقی زەریام فڕ كردووە، 

لەگەڵ شەپۆلدا پەیڤیوم، 

گوێم لە سروەی با گرتووە .

هەفتەیەكە هێندەی تەمەن، 

گوڵ لە ڕووحمدا شین بووە، 

پرچی هەتاو،

لەسەر سینەم چین چین بووە،

دەنكە دەنكە لمی كەنار،

بە هەناسەم ئاشنا بووە.

هەفتەیەكە ....

هەر دەڵێی لە شیعر بووە !

  • 1