ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

1

شەو پێش من،

لە قەراخی چەمەکەیە.

دەستی ،

شۆڕ کردۆتەوە رووبارەکە

وازی لەگەڵ،

وردە شەپۆلەکان دەکات.

دڵنیام؛

ئەو شەنگەبییە تۆی.

2

شەو پێش من

شنە،

دەگاتە ناوباخچەکە.

ئاخر ئەو

دەتوانێ بەسەر تەیمانەکەدا،

باز بدات.

گەڵا دادەتەکێنێ لەتۆز.

شوێن پێی پڕ دەبێ،

لە ترپە ترپی باران.

3

پێش من

گوڵە شەوبۆ

دەگاتە شەتڵگەکە.

تامن دەگەم،

ئەو شوشە عەترێک دەداتە

شەتڵگەوان،

تا بیدات بە ژنە رەشتاڵەکەی.

گەر ئەو شەوبۆیە ،

تۆ نەبیت،

ئەدی کێیە!

4

شەو،

مانگ پێش من،

لەناو کانییەکەیە.

ئاخرئەو باڵی هەیە و

من قاچ.

دڵم نایە دەستم،

لەئاوی کانیەکە تەڕکەم.

نەبادا،

ئەو ئاوێنە خڕە،

بش

کێ

ت.

  • 1