ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رەنكالە

شەکرۆکەی ماچ

بەدیار مۆمێکە هەبڕوزکام،

بە تامەزرۆی چاوەکنت چومەوە

سەر ڕچەڵکی ڕووناکی

ڕۆشنایی لە نیگاکانت خوڵقاوە.

چومە سەر ڕێگای شەمەنەنەفەری کۆچ

جانتاکەم ئاخنە لە میهرەبانی و 

شەکرۆکەی ماچ،

یەقینم سەفەرەکان بەهاتنی تۆ 

دەست پێدەکا.

پیاسەیەکم بەکۆڵانە چۆڵەکانی 

شەو کرد،

درەختەکان ڕۆچووبنە نێو

وێردەکانیان،

وەڵێ سەرگوزشتەی شەو و

ڕاگرتنی دڵێکی شەکەت هەر

لای تۆیە.

بەسەر شۆستەو شەقامەکان

گوزەرمکرد،

نە نوقلێک دەم شیرین دەکا

نەدڵۆپە بارانێک گەرو

تەڕدەکا،

شیڵەی شەرابی گشت حەزێ

خۆشاوی ماجێکی تۆیە.