تۆ من لە چیدا دەبینی
من هەموو شەوێک تۆ دەبینم
لە فرمێسکەکانم
لە هەناسەکانم
لەترپەکانی دڵم
ئەستێرەکان تروسکەک لە
نیگاکانمیان هەلگرتوە بۆ
بینینی تۆ
تا پیت بلین لە سوجێکی
ئەم شارە
جێ ژوانێک تەمای هاتنی تۆیە
چرایەک لەسەر دارتێلەکان داگیرساوە
ڕووناکی ئەوینی دڵمە
لە ڕێی هەنگاوەکانتە
سۆزە دڵ گەرمەکانم
شعرە شیعرە پڕ هەستەکانم
گرەویان لەگەڵ تەنهای کردووە
بە ئومێدی بینینی تۆنە
وەرە
باگلەی دلم لە سەر پەنجەکانت نەبێ
کراسەکەم پشدێنەی لەگەڵ نیە
دەستەکانی تۆ جوانتر لە
کەمەرم دێ
زەردەخەنەیەک بە لێوەکانم ببەخشە
تارەنگی ماچەکانت جوانتربێ
من و عەشق یەک هەناسەین
بۆ ئەو ژیانەی کە تۆی لێبێ