ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سبەی یەکشەمە ١٠ی ئاداری 2019، فیستڤاڵی کەلەپووری کوردستان لە شارۆکەی کفری بەڕێوە دەچێت. ئەو چالاکییە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی ٢ی ئاداریش چالاکییەکی کولتووری و ئەدەبی لە شاری خانەقین بەڕێوەچوو.

فیستڤاڵەکەی خانەقین بەناونیشانی (خانەقین خان خوەنستنە) لەلایەن گرووپی خۆبەخشانی لە پێناو خانەقین سەرپەرشتی دەکرا و لەلایەن ناوەندە کارگێڕییەکانی گەرمیانیشەوە هاوکاری کران. لەو فیستڤاڵەدا پێنج هەزار ناونیشانی کتێب خرایە ڕوو، جگەلە دەیان کاری جیاجیای دەستی و چالاکی دیکەی هونەری و ئەدەبی.