ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 شیعری : ئیبراهیم هەورامانی 

 

(1 )

درۆ تامێكى سەیری هه‌يه‌ ،

تفت و 

تاڵ . 

هەندێک جار ،

وەک گێلاس شیرین . 

به‌ تايبه‌ت ،

كاتێ ده‌ڵێى : 

خۆشم ده‌وێي !

*** 

(2 )

سەر لەو 

ڕۆژە بێ تۆیانە دەرناکەم. 

چۆن بەبێ تۆ ، 

تێپەڕین؟!

***

(3 )

هەموو شتێکت لێجوانە. 

تەنیا ،

ڕۆشتن نەبێ .

***

(4)

بۆ من گرنگ نییه‌ ،

بزانم ژماره‌ی ئینسانه‌كانی سه‌رزه‌وی چه‌نده‌ !

گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ،

من شیعر ،

ده‌نوسم و 

تۆش ده‌یخوێنیته‌وه‌ .

***

(5 )

هەزار دەرد و

یەک دەوام هەیە . 

دەواکەم تۆی . 

 

***

(6 )

• 

تۆ پرچت ،

شانه‌ ده‌كه‌یت . 

شه‌وی من ، 

پڕ ئه‌ستێره‌ ده‌بێت .

***

(7)

 

وه‌ره‌ نێو خه‌ونمه‌وه‌ 

له‌وێ ،

پۆلیس نیه.

*** 

(8 )

 

هەموو شتێ گۆراوە . 

تەنیا دڵی من ،

نەبێت . 

بەبێ تۆ ئۆقرە ناگرێ .

*** 

(9 )

هەرگیز ،

بڕوا ناهێنم 

بەوانەی دەڵێن : 

ئینسان یەکجار دەمرێ . 

لەوەتەی نیت 

ڕۆژی سەدجار ، 

دەمرم و

زیندوەبمەوە .

***

(10 )

 

ڕۆشتنی تۆ ،

لەوەرزی پاییز دەچێت .