ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هونەرمەندی شێوەکاری کورد عوسمان قادر کە بەشێکی کارەکانی بۆ پرسی ئەنفال و جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان تەرخان کردەوە، (دیواربەندی یادەوەری ئەنفال)ی دروستکرد.

(دیواربەندی یادەوەری ئەنفال) لە تابلۆیەکی هەڵواسراوی لە ئاسن دروستکراو پێکهاتووە کە درێژییەکەی ٢٢ مەتر و پانییەکەی ٢.٣ مەتر دەبێت و لەسەر شەقامێکی سەرەکی شاری سلێمانی دانراوە.

بەگوتەی شێوەکار عوسمان قادر کە بەشێک لە کارە شێوەکارییەکانی لە مۆزەخانەکانی دەرەوە نمایش کراون، تابلۆی دیواربەندی یادەوەری ئەنفال لە ڕێگەی هێڵکارییەوە داڕێژراوە و نەهامەتییەکانی ئەنفال و مەرگەساتی گەلی کوردستان پیشان دەدات.

شێوەکار عوسمان قادر ساڵی ١٩٦٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانییە و بڕوانامەی ماستەری لە هونەری هێڵکاری وەرگرتووە.