بڕیارعەبدولڕەحمان -سۆران
بەرواری 2019/4/23 بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کتێب، کتێبخانەی عەلی مەکتەبە، لەبەرامبەر گرینگیدان بە خوێندنەوە، ڕێزلێنانی بەخشیە کۆمەڵێک خوێنەر و ژمارەیەک کتێبیشی بەدیاری پێدان .
هەرلەمەڕاسیمەکەدا گفتوگۆیەکی تێروتەسەل لەسەر ڕۆژی جیهانی کتێب و کات تەرخانکردن و سوودو گرنگیەکانی خوێندنەوە کراو ئامادەبووان سەرنج و تێبینییەکانیان خستەڕوو .