ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیار عەبدولڕەحمان - ڕواندز

ڕۆژی 2019/4/23 لە پێشوازی ڕۆژی جیهانی کتێب دا ، ڕێکخراوی هاوڕێیانی کتێب بەهاوبەشی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی ڕواندز، پێشانگەیەکی کورتە چیڕۆکیان بەناونیشانی (چیڕۆکێک بخوێنەوە و میوەیەک بخۆ) بۆ چیڕۆکنووس یاسین برایم ڕێکخست .

لەپێشانگەکە ژمارەیەکی بەرچاو لەقوتابیان و ڕۆشنبیران و ئەدەب دۆستان بەشدارییان تێداکرد.

لەم بارەیەوە یاسین برایم بۆ ڕێگای کوردستان ووتی "من ویستم لە ڕۆژی جیهانیی کتێب و بۆ ڕێزگرتن لەم ڕۆژە، کورتە چیڕۆکەکانی خۆم لە ڕێگای پێشانگایێک بە خوێنەرانی خۆم ئاشنا بکەم ،ئەوانیش چیڕۆکەکان بخوێننەوە و دواتر ڕەخنە و سەرنجی خۆیان بخەنەڕوو.چیڕۆکەکان کورت و ئابووری وشەیان تێدا بەکارهاتووە، توانرابە کاتێکی کەم زۆرترین چیڕۆک بخوێننەوە ،لە هەمانکاتیش بتوانن بە دەم چیڕۆک خوێندنەوە میوە بخۆن و یادگارییەکی جوان دروست بکەن.ویستم ئەم پەیامە بگەیێنم، کە چۆن خواردن پێویستە، ئەواش خوێندنەوە گرینگە بۆ ئەقڵ و رۆشنبیری مرۆڤ . پێویستە هەموومان کار بۆ ئەوەبکەین خوێندنەوە بکەین بە کەلتوور".

پێشانگەیەکی لەوشێوەیە بۆ جاری یەکەمە لەکوردستان دەکرێتەوەو ئامادەبووان بەهەنگاوێکی گرنگیان دانا.