ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە جامەئاوێدا كەوتمە مەلە

تووشم بەتووشی ڕەنگكردنی وێنەیەكی ڕەش وسپی بوو

بەردەمم جەنگی خۆم وتەسلیمبوونی خۆم بوو

دەستێكم لەمرووەكانی گەردنی جنێوێكی ئەوهاوینە گیركرد

دووركەوتمەوە لەشیعر و

گۆرانی فڕێی دامە بەردەمی مەیخانەیەكی تاڵانكراوە

دڵێكی سپی پێبوو

بەدەم

شكان وسووتانەوە

ئەومەنزڵی خۆی گواستەوە

دڵی ڕەش بوو لەمن

لە

بەیانیەكانی بەیەكەوە بوون

لەخوێندنەوەی نامەكانی سەردەمی پڕبووبم لەئەو

تامەزرۆیەكی ژیكەڵە

وە نەوزی شاربەدەركردنی دەخوێندەوە

ئەو دڵێكی

ئازای هەبوو

من نەبووم

ئەو هەستێكی سوری شیعری هەبوو

من نەبووم

ئەو

بەژێر كەپری هەموو قسەیەكدا دوعایەكی بۆگەڵا دەكرد

من

هەرخەریكی بیسمیلكردنەوەی ئایەتەكانیدووڕدۆنگی بووم

بەگوڵێك بەهارم پڕ باران بوو

چە ند سادەبووم

من نەبووم

هەموو پەڕەكانی ماچ وكتێبەشەرمنەكانی سەرجێگا

بۆنی ئەتككردن وسڕبوونی جەهەنەمی لێدەهات

لەتەنیشت دڵی خۆم

سەرۆكی چاوشكانێكی سووتانم دیت

دەنگی لەدەنگی دەهۆڵ دەچوو

شان وشەوكەتی لەسیسركەیەكی سەرما بردەڵە دەچوو

پەنجەكانی بەقەت تەمەنی نوح تەمەندار بوون

نیگاكانی

لەمەنجەڵەكەی ابراهیم دەچوون

پێغەمبەرێك بەدەم خوێندنەوەی ئایەتێكی دروستكراوو

تەفسیركردنی ئەوێنێكی شێتەوە

دەسووتا

ئەو دڵێكی ڕەنگاو ڕە گی دابوو بەمن

لە ناو سەفرەی بارانێكدا چاوەكانی كەوتن

برینێكی لەسەردڵی شین بوو

بەدەم

سترانێكی زاخۆیەوە

هیواش هیواش

جێیهێشتم ودڵێكی سپی سپیم لەكیس چوو.