ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

کە منداڵ بووم

کانیاوێکم هەبوو

لەنزیک ماڵەکەمان

شەوان؛

بەقەرزم ئەدایە مانگ

دواتریش تریفەم

پاشەکەوت ئەکرد

ئیستا من

سەرمایەداری

روناکیم!

 

..............

 

بەڵێ کەمنداڵ بووم

زەردەپەڕم

بەنرخی عیشق

لەئێوارە دەکڕی

دوا ئەستێرەی شەوم

بەناس کردبوو

نەم دەهێشت

ڕۆژ بەتەوای دەربکەوێ

گزنگم دەکردە بەرچایی

شوکر ئیستا

بزنسی هەتاووم

تاریکی؛

شار بەشار و

دێ بە دێ

خۆم لێ دەشارێتەوە!

 

.............

 

هەر بەمنداڵی

زۆر

حەزم لەفەریکە سێو بوو

ساڵبەو عەیام

لەباخچەیەکی بەڕۆژوودا

بێ ئاگا لەخۆم

کچێکی لەمن هەراشتر

زللەیەکی تێسرەواندم

گوتی؛ هەی چەتوون

بۆ واز

لەوباخچەیە ناهێنی

دەجارێک

دەست بەرە هەڵوژەکانم

ئیستا

کەلەسەرووی پەنجا ساڵم

تامی ئەوزللەیەم

پێ لە بەر بانگیش خۆشترە!