ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یه‌كێكه‌ له‌ شاعیره‌ ده‌ستڕه‌نگینه‌كانی ده‌ڤه‌ری سه‌رده‌شت و له‌ساڵی 1934 له‌ گوندی ئاڵوه‌تانی سه‌ر به‌ شارستانی سه‌رده‌شت له‌دایكبووه‌. له‌ ساڵی 1956 ده‌ستیكردووه‌ به‌شیعر نووسین. له‌گه‌ڵ هه‌موو شاعیره‌كانی ده‌ورووبه‌ری خۆی ئاشنایه‌تی هه‌بووه‌. مامۆستا وه‌جاخی له‌ ساڵی 2002 دڵه‌گه‌وره‌كه‌ی له‌ لێدان ده‌كه‌وێ و ده‌چێته‌وه‌ به‌رقاپی دلۆڤانی یه‌زدانی مه‌زن. دیوانه‌ شیعرێكی نایابی بۆ به‌جێهێشتووین به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تائێستا چاپ نه‌كراوه‌. نموونه‌یه‌ك له‌ شیعری شاعیر عوسمانی وه‌جاخی.

ئاخ و داخ

له‌خه‌م ئه‌لفی قه‌دم خواره‌" عه‌جایب نون و لامێكه‌

له‌به‌ر دوودی هه‌ناسه‌ی من" هه‌موو رۆژم به‌شامێكه‌

له‌باخی عیشق و ناكامی هه‌میشه‌ ئاهو زاریمه‌

ده‌ناڵێنم وه‌كو قومری" فوغانم نه‌وعه‌ قامێكه‌

ئه‌رێ ساقی به‌قوربانه‌ په‌یاپه‌ی جامی مه‌ی بێنه‌

خوماری و مه‌ست و مه‌ی خواری ئه‌ویش بۆمن مه‌قامێكه‌

مه‌كه‌ن لۆمه‌م كه‌حه‌یران و جنونی عیشقی یارێكم

موزه‌ییه‌ن گوڵشه‌نی سینه‌ی به‌نارنج و شه‌مامێكه‌

ئه‌تۆ عه‌رعه‌ر به‌باڵای خۆت مه‌نازه‌ ده‌ك خه‌جاڵه‌ت بی

ته‌ماشای قامه‌تی یارم" عه‌جه‌ب سه‌روی خه‌رامێكه‌

ئوسوڵ و قاعیده‌و ته‌رتیب" ده‌بێ هه‌روا ڕیعایه‌ت بێ 

له‌ زوڵف و په‌رچه‌می یارم" چ نه‌زم و ئینتیزامێكه‌

ئه‌گه‌ر بێ دڵ ده‌مێ خاڵی له‌ ڕه‌وزه‌ی جه‌ننه‌تی عیشقت

له‌گه‌ڵ شه‌یتانی مه‌لعون بێ كه‌واكافر مه‌رامێكه‌

به‌شیعری ناڕوا (عوسمان) له‌ ئه‌نزاری ئه‌دیباندا

كه‌لامت شه‌رحی دڵداری" وێڕای دوعاو سه‌لامێكه‌