ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

محەمەد رەنجاو

پێم خۆشە هەر ئێستا بمرین وچاوەڕوانێ دوو مەتر زەوی بۆ گۆڕەکانمان 

لە خوا نەکەین،،،،،،،،،،،،چاوە خامۆشەکانی تۆ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،، کەهەر دەڵێی،،،،، بێچوە پشیلەیەکی تەریوەو،، لە بێنەواییدا لە پێڵوەکانیدا خەوتوە 

ئەشێ،،،تۆ بە حینجە خەونە ڕۆژهەڵاتیەکەی من و 

فەحلە گرمۆڵەکانی ناو خەونە جڕتاویەکانی شارلڤێل و، ئەمەریکای عوزما

روخسارە پڕ لە بەرائەتەکانی رامبۆو چاوە فێڵاویەکانی ترامپ

زەردەخەنە سێکساویەکانی مایا خامۆش بکەی

تۆ ئەوانە لەهەموان بشارەوە

لە مەسیح و محمد

ئای مایا 

ئەم بەختەوەریانە،، ئەم پەیمانە درۆزنانە بۆ خۆیان 

بۆروحی هەمیشە لە ئاسمانی مەسیح و

شمشێرە زولفەقارەکەی حزبوڵا

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،، 

من لێرە نیم 

لەوێش نیم 

کچێ من هەر نیم

کەلێرەبام لەدەروازەی شار دەمنوسێ

welkom to slymany

ئەی مر مرۆڤە شەریفەکەی پەنهانی

 

کەواتە بەو زەردەخەنە جوانەوە

بەو بەرائەتە خامۆشانەت 

کە تێکەڵە لە قەزوان و بۆنە هەڵکڕوزاوەکانی بنێشتی کوردی،، جەبەروتی ئاڵۆسی قولەڕەشێ

بەردەوام بڵێ ڕۆژهەلات میاو میاو

من لێرەم لەنێوان دوو بەرازی ڕەش پێستاو

جۆلانێنی ئاڵۆشە پیرۆزەکانی مەتەڵ و

مژینی باسوقەکانی ئەوینا 

ن 

ئەشێ تۆ بە حینجە خەونە ڕۆژهەڵاتیەکەی من بخوێنیتەوە

بەڵام من وەک سرودێکی نیشتیمانی

وەک ئەی ڕەقیب و،،، خوایە وەتەن ئاواکەی،،، تۆ ئەڵێمەوە،،،ئەی مایا،، 

مایای ناو لەزەتەکانی پەنهانی و

چاو شارکێی گومڕایی