ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  

لەهەڵدێر

باقی کەوتنم

وەرگرتەوە

......

کەسێکی گەرم

ساردم ناکاتەوە

لەکوڵین

.........

دەستم

بۆپەنجەیەکی خۆم

ڕاگرتووە

پێدەچێ

نەفەری زیادە

هەڵنەگرێ.

.........

دنیا

پرسیاری شێتانە دەکا

من هەڵ دەبژێری

یان دواڕۆژ

........

ڕۆژ هەڵات

تۆ لەکوێی ئاوا بوونی؟..

........

ئەتۆم

خەریکە لەدایک دەبێ

من لەدوا قسەدا.