ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کەبەسەرچاوم دادێ خەوی نیوە شەوێ

وێنەکەی ئەو لە دڵمدا دەر دەکەوێ

خۆ لەسەر هەستن موژگانی هەرتک لام

تا بزانن یار چی تازەی لێـــــــم دەوێ

دەمباتەوە ڕۆژانی هەرزەکاریو لاوەتی

چۆپیکێشە شان ــ بەشان دڵ ناسرەوێ

پرسی پەنجەم لەکوشینی دەستی دۆدا

سەرکێشیە لەسە ر ماچ ڕێک ناکەوێ

ئاهی سینەش گەرمو ساردی بۆ نیە

دەی سوتێنێ چی هەناسەی بەر کەوێ

خۆ پڕوکاوە ئەویش هەر وەکو من

بەس دەیەوێ چرابێت و بـــە پرتەوێ

ڕوناکــــی بکاتەوە ئیستاو رابردوو مان

تاشادیم بەخـــــــــەم بڵێ؛ بڕۆ لا لەوێ!