ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گۆرانیەك،كە لێی وەڕەس نابم،

دایكم بوو.

،،،،،،،،

تەنها كتێبێك،كاریگەری هەبوو،

خوێندنەوەی تۆ شكانی خۆمم تێدا دیتەوە.

،،،،،،،

ئەوڕێگایە،تەواو دەكەم،

كە باوەشێكی تێدا نیە.

،،،،،،

نیشتیمان، بەو نەخۆشیەوە نامرێت،

تەنیا ئێمەناناسێتەوە.

،،،،،،،

تخوبی ڕەنگەكان،خودا نەیكرد،

تۆبووی ڕەشت ناشیرین كرد.

،،،،،،،

من بووم،هەموو ڕۆژێ دەسوتام،

ئێستا نیم بمەوێت بسوتێم.

،،،،،،،

فڕین،لەبانێكەوە زەحمەت نیە،كاتێك بتەوێت بڵیند،بڵیند،گۆرانی بڵێی.

،،،،،،،

دەستی ئەوت گرت،تا بتوانیت بڵیندی دەستەكان ببینیت.

،،،،،،،

لەچاومدا،هەر نیشتیمانە ڕەش دەكرێت،

بتوانم تۆ لەنیشتیمان دەركەم.

 

،،،،،،،،،،،،،