ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خەتای پایز نییە کاتێ

دەبینن من لە وەرینم

هەر لە بەهارەوە وشکو

قەدێکی پڕ لە برینم

* * *

کەسێ لقەکانم دەباو

ئەویدی باڵام دەشکێنێ

دوژمن دێراوم قوت دەداو

براکەم تەور دەوەشێنێ

* * *

خەتای پایز نییە وشکم

خۆم پایزم بۆ خۆم هێنا

هەر لە زەمەنی کۆچەریەوە

خۆم لە ژێر دەستی راهێنا

*